هێشتا ماویه‌تى
10 تۆن پاشماوه له به‌نداوى دهۆك ده‌هێندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى به‌نداوى دهۆك ده‌ستپێكرد و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا 10 تۆن پاشماوه‌ى جیاجیا له به‌نداوه‌كه ده‌رهێندران و فڕێدرا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌نداوه‌كه به هاوكارى شاره‌وانى و كۆمپانیایه‌كى پاككه‌ره‌وه ئه‌نجامدراوه.
فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، له قۆناغى یه‌كه‌مدا 10 تۆن پاشماوه ده‌رهێندران و فڕێدرا، له‌م رۆژانه‌ش قۆناغه‌كانى دیكه‌ى پاككردنه‌وه‌كه درێژه‌ى ده‌بێت.
وتیشی “ئه‌و پاشماوانه‌ى فڕێدران، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ باران هاتبوونه ناو به‌نداوه‌كه و به‌شێكی زۆریشی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه فڕێدراوه”.
ئامۆژگارى خه‌ڵك و سه‌ردانیكاران ده‌كات پابه‌ندی پاكڕاگرتنى به‌نداوه‌كه بن و به‌و شێوه هه‌ڕه‌مه‌كییه زبڵ و پاشماوه‌كانیان فڕێنه‌ده‌ن.
“چه‌ند ساڵێكه سه‌لـله‌ى زبڵ و پاشماوه‌مان له‌و شوێنانه داناوه به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵك پابه‌ندی نابن” فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهیر وای وت.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداو ئه‌و پاشماوه و زبڵه‌ى له به‌نداوه‌كه ده‌ریانهێناوه بریتی بووه له پلاستیك و شووشه و نایلۆن و خواردن.
پێشبینیی ده‌كرێت تا قۆناغه‌كانى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌نداوه كۆتایی دێت زیاتر له 20 تۆن پاشملوه‌ى دیكه‌شی لێ ده‌ربهێندرێت.