بەڕێوەبەری گەشتوگوزار وا دەڵێت

سێ سەیرانگەی ئاکرێ زۆرینەی کەپر و دیوارە راگرەکانی لەناوچوون

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە قەزای ئاکرێ زیانی بەرچاوی بۆ ناوچە گەشتیارییەکان هەبووە، بەجۆرێک هەریەک لە سەیرانگەکانی سیپە، گەلی زەنتا و پێرس زۆرینەی کەپر و دیوارە راگرەکانی لە ناوچوون.

لە سنووری قەزای ئاکرێ، وەرزی دابارینی ئەمساڵ 666.8 ملیم باران باریوە، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا بەگوێرەی کەشناسی هەرێمی کوردستان بێت، 74 ملیم باران باریوە، بەڵام کاریگەرییە زۆرەکەی بۆ دەشت و ناوچە گەشتیارییەکان بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.2.2024، ئەمین سەلیم، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری ئاکرێ بە 964ی وت، زیانێکی زۆر بەر شوێنە گەشتیارییەکانی ئاکرێ کەوتووە، بەجۆریک بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی ناوچە گەشتیارییەکان بووە بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کەپر و دیوارە راگیرەکان لەناو بچن.

بەقسەی ئەو بەرپرسەی گەشتوگوزار بێت، بارانی بەخوڕ و هێنانی پاشماوە لەگەڵیدا، راگر و غەتاسی ئاو و کەلوپەلی ناو کەپرەکانی بردووە، زیانی مادی زۆریش بەر خاوەن کەپرەکان کەوتووە، ئەوەشی وت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لیژنەیەکی هاوبەشی بەرگری شارستانی و گەشتوگوزاری ئاکرێ سەردانی شوێنەکە دەکەن بۆ ئەوەی راپۆرتی کۆتایی زەرەر و زیانەکان تۆماربکرێن.

هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی زۆری بارانبارین و گردبوونەوە لە گوندی گردگۆرانی قەزای ئاکرێ، 16 سەربزنی شوانێک لە ئاودا خنکان و مرداربوونەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە، بەهۆی زۆری بارانبارین گۆمێکی ئاو دروستبووە لە گوندەکە، 27 سەر ئاژەڵی شوانێک دەکەونە ناوی، تەنیا 11 یان رزگار کراون و 16 بزن خنکاون.

لە سنووری ئاکرێ چوار ماڵ و چەندین ئۆتۆمبێل لە لافاو رزگ...

لە سنووری ئاکرێ چوار ماڵ و چەندین ئۆتۆمبێل لە لافاو رزگارکران

لە گوندێکی ئاکرێ بەهۆی لافاو 16 سەر بزن مردار بوونەوە

لە گوندێکی ئاکرێ بەهۆی لافاو 16 سەر بزن مردار بوونەوە