باران و بای بەهێز هۆکار بووە

فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی نەیتوانی لە سلێمانی بنیشێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

گەشتێکی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ سلێمانی کە بڕیار بوو ئەمشەو کاتژمێر 9:30 خولەک ئەنجامبدرێ بەهۆی دۆخی کەشوهەوا هەڵوەشێندرایەوە و فرۆکەی هێڵی ئاسمانی نەیتوانی لە فڕۆکەخانەکە بنیشێتەوە.

رەنا روفەیعی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی هێڵی فرۆکەوانی عێراقی بە 964ی وت، بەهۆی گۆرانی کەشوهەوا و دۆخی باران بارین و بای بەهێز، گەشتی ژمارە IA919 لە فرۆكەخانەی بەغدا وە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەڵوەشێندرایەوە و ئەو فڕۆکەی فڕیوە نەیتوانیوە بنیشێتەوە.

ئەو وتی، بە راگەیەندراوێک کەمێک پێش ئێستا داوای لێبوردنمان لە گەشتیارەکان کردووە و سەرەڕای ئەوەی تکتەکانیان نافەوتێ، هیچ مافێکی داراییان ناکەوێتە ئەستۆ، بەڵکو هەوڵەکان بۆ ئەوەن، لە نزیکترین کات، کەشوهەوا جێگیری بەخۆوە بینی گەشتەکە ئەنجامبدرێ و گەشتیارەکان بگەنە سلێمانی.

لەلایەکی دیکەوە، هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە 964ی وت، بەهۆی ئەو بارانە بەهێز و هەورە تریشقەی لەسەر ئاسمانی سلێمانی هەبووە، تەنیا ئەو گەشتە ئەمشەو لەنێوان بەغدا بۆ سلێمانی هەڵوەشێندراوەتەوە و گەشتەکانی دیکە لە کاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێن.

لە لیستی هاتووانی ئەمشەوی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێنج گەشت هەن، لە (عەممان، دوبەی، دۆحە، بەغدا و مەدینە) وە بۆ شارەکە، بەڵام فرۆکەخانەکە هاتنی گەشتی لە بەغداوە بە دواخراو نوسیووە.

دوای سێ ساڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی تکتیتی ئەلیکترۆنی گەشت...

دوای سێ ساڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی تکتیتی ئەلیکترۆنی گەشتەکانی کارا کردەوە

گەشتە زیادکراوەکان هێڵی ئاسمانی بەر سلێمانی دەکەوێت

گەشتە زیادکراوەکان هێڵی ئاسمانی بەر سلێمانی دەکەوێت