مەترسى لەسەر پردێک دروستبووە

لە گەرمیان رێگایەک داخرا

964+

وریا فەتاح

هاتووچۆى گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى مەترسى داڕمانى پردى گوندى تۆڤگە، رێگاى پردەکە بەکار نەهێنن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، رێگای پردی گوندی تۆڤگەى سەر بە ناحیەی مەیدان، بە هۆی باران بارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆی لە سەر دروست بووە، بەوهۆیەوە داخراوە.

هاتووچۆى گەرمیان، شۆفێران و بەتایبەت شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان ئاگادار دەکاتەوە، لەکاتی هاتووچۆ کردنیاندا رێگای ناحیەی مەیدان بەکارنەهێنن، بەڵکو رێگای سەرەکی سالح ئاغا بۆ کەلار، بەکاربهێنن.

“رێگاکە لە نزیک گوندی تۆڤگە بە دیاری کراوی پردی تۆڤگە، بەهۆی باران بارین و لافاوەوە داڕماوە و مەترسی هەیە بۆ هاتوچۆکردن”، هاتووچۆى گەرمیان لە ئاگادارییەکەدا وادەڵێت.

رێگاى گۆمەسپان بە تەواوەتى داخرا

رێگاى گۆمەسپان بە تەواوەتى داخرا