بۆچی باری نائاسایی راگەیەندرا؟

وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان: رێگەی چوون بۆ دەربەندیخان و کفری داخراوە

964+
میلاد جەلال – گەرمیان

وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، بەهێزی شەپۆلی باران بارین و پەنگخواردنەوەی ئاو لەسەر شەقامەکە گشتییەکان، بووە بەهۆکاری ئەوەی رێگەی چوون لە کەلارەوە بۆ کفری و دەربەندیخان دابخرێ، داواشیان لە خەڵک کردووە لە شوێنە نزمەکان نەمێننەوە.

چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بۆ 964ی ئەوەشی وت، زیانەکان تائاستی ئاو چوونە ماڵانیشی تۆمارکردووە، توندی شەپۆلەکە هۆکار بووە تا باری نائاسایی رابگەیەنین و داوا لە خەڵک بکەین لەناو شاردا هاتوچۆ نەکەن، چونکە مەترسییان لەسەر بووە.

ئەوە لە کاتێکدا، هاتوچۆى گەرمیان شۆفێرانی ئاگادارکردووەتەوە، بەهۆى مەترسى داڕمانى پردى گوندى تۆڤگە لە ناحیەی مەیدان، رێگاى پردەکە بەکار نەهێنن، بە تایبەت شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی دەروازەی پەروێزخان، باشترە رێگای سەرەکی ساڵح ئاغا بۆ کەلار بەکاربهێنن.

هاوکات ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگاری لە گەرمیان بە 964ی وت، شەپۆلەکە بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت، مەترسی لەسەر بەربەستەکانی دەرەوەی شارەکە هەیە کە ئاو بۆ ناوەندی ناحیەکە بهێنن، بەڵام سێ تیم کار بۆ ئەوە دەکەن مەترسییەکان دووربخەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەورە بروسکە چەند شوێنێکى گەرمیانى بێ کارەبا کرد

هەورە بروسکە چەند شوێنێکى گەرمیانى بێ کارەبا کرد

لە گەرمیان رێگایەک داخرا

لە گەرمیان رێگایەک داخرا