دیمەنێكی لافاو لە هەولێر. فۆتۆ: ئەرشیفی 964
چی روویدا؟
لافاو زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی شپرزە کرد
توانا نەقی
ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە زۆرێک لە شارەکانی پەرێشان کردوو لافاو زەرەروزیانی مادی بە هەندێک ماڵ و ئۆتۆمبێل گەیاندووە تا ئێستا.
دووێنێ پێنچشەممە بارانەکە بەتایبەت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە بە جۆرێک بە هێز بوو لە هەندێک جێگەی ناو هەولێر زیاتر لە 30 ئۆیۆمبێل زیانیان پێگەیشت و بە شێکیان نوقمی ناو ئاو بوون.
لە هەریەک لە قەزاکانی ئاکرێ و خەبات و شێخانیش ئاو چووە چەندین ماڵەوە و تیمەکانی فریاگوزاری بەهانای خەڵکەوە چوون.
بارانەکە بەشێوەیەک بوو بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا لە گەرمیان لافاوی لەسەر شەقامەکان و چەمند گەڕەکێک دروستکرد، هەروەها رێگای سەرەکی نێوان کەلار بۆ کفری و کەلار بۆ دەربەندیخان داخران، ئەمە جگە لەوەی ئاو چووەتە چەند ماڵ و مارکێتێکی هاوڵاتیان و هەرزوو باری نائاسایی لە ئیدارەکە راگەیندرا.
لەلایەکی دیکەوە پردی قادرکەرەم لە سنووری چەمچەماڵ لایەکی بەتەواوەتی ئاو بردوویەتی و هاتوچۆی هاوڵاتیانی پەکخستووە.
لە سلێمانیش بارانەکە لافاوی لە تاسڵوجە لەناو گەڕەک و کۆڵانەکان دروستکرد و ئاو چووە ناو بەشێک لە ماڵەکان و هەروەها بەشێکی زۆری قەزای شارەزوریش ئاو تیادا کوبووەوە و پردی سەیرانبەنیشی وێران کردووە.
بە پێی قسەی کەشناسی بێت ئەم شەپۆلی بارانبارینە تا سبەینێ شەممە بەردەوام دەبێت هەرچەندە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵ کەش ئارام بووتەوە و لە هەندێک لە ناوچەکان ئاسمان ساماڵە.