رۆژی دووكه‌س به رووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
میدیازان – كوردستان ئەحمەد- هەولێر
رووداوه‌كانی هاتوچۆ ئه‌وه‌نده زۆر بوون گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، به قسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت رۆژی دووكه‌س به‌رووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست دهدهنو هه‌ژده كه‌س بریندار ده‌بن.
هێمن میرانی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە بەردەم مایكی پەیامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی كار وا بڕوات یاساكانی هاتوچۆ توندوتۆڵ‌تر ده‌كه‌ین، چونكه “به‌پێی ئاماره‌كان رۆژانه دووكه‌س به‌رووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست دهدهنو هه‌ژه‌ی دیكه به‌رده‌وام ده‌بن”.