چەند رۆژ دەخایەنێت؟

تا زێی بچووک روون دەبێتەوە کۆیە بێ ئاو دەبێت

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

بەهۆی لێڵ بوونی ئاوی زێی بچووک، پرۆسەی پاڵاوتن و ناردنی ئاو بۆ گەڕەکەکانی شاری کۆیە وەستا.

لە زێی بچوکەوە لەرێگەی دوو هێڵی گواستنەوەی ئاو، هێڵی پڕۆژەی بۆگد – کۆیە، تەقتەق – کۆیە ئاو بۆ هاوڵاتیانی قەزای کۆیە دابین دەکرێت، بەڵام بەهۆی لێڵ بوونی ئاوی زێییەکە پڕۆسەی ناردنی ئاو بۆ سەنتەری قەزای کۆیە وەستاوە.

هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە بۆ 964 وتی، “بەهۆی لێڵ بوون و قوڕاوی بوونی ئاوی زێیی بچووک بەناچاری لە کاتژمێر 12:45 دەقەی دوای نیوەڕۆ سەرجەم پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک بۆ قەزای کۆیە وەستێنراون.

ئەوەشی وت، “بەهۆی ئەوەی رێژەی لێڵی ئاو (NTU) زۆر بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە سەرووی 10 هەزارەوە، فلتەرەکانی پاڵاوتنی ئاو لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان ناتوانن کاری خۆیان ئەنجام بدەن، بۆیە داواکارین لە هاووڵاتیانی شاری کۆیە و  بەوریاییەوە ئاو بەکار بهێنن تاوەکو ئەو کاتەی ئاوی زێی بچووک روون دەبێتەوە.

“تا ئەو کاتەی رێژەی لێڵبوونی ئاو دادەبەزێت دواتریش کاری خاوێنکردنەوە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو ئەنجام دەدرێت و پرۆژەکان دەکەونەوە کار ئەوکاتە پێدانی ئاو بەهاوڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە” ئەمەش وتەی هۆگر کەیفی بوو.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە بەهۆی لەکارکەوتنی بۆری سەرەکی گواستنەوەی پڕۆژەی ئاوی بۆگد بۆ کۆیە شکاو و ئەو پرۆسەیەش گواستنەوەی ئاوی لەو هێلەوە راگرت.

قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێرەو لە پێنج ناحیە پێک هاتوەو ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 100 هەزار کەسە.

پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی کۆیە لەکارکەوت

پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی کۆیە لەکارکەوت