رەخنەی زۆری لێگیراوە

نوێترین وێنەی نەیمار هەڵای ناوەتەوە

964+

سۆما حەکیم زادە

لەنوێترین دەرکەوتنیدا ئەستێرەی بەرازیلی نەیمار رووبەڕووی رەخنەی زۆر بوەتەوە، هاوادارانی دەڵێن دوای ئەوەی چەند مانگێک بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە کێشی بەتەواوی زیادیکردووە.

لەچەند مانگی رابردوودا بەهۆی پێکان لە ئەژنۆی نەیمار لە یاریگاکان دوورکەوتەوە و بەو هۆیەوە تووشی نەشتەرگەری بوو.

هەوادارانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نوێترین دەرکەوتنی نەیماریان رەخنە باران کرد و وتیان قەڵەو بووە، تەنانەت وتیان ئەو لەکاتی پێکان کاتێکی خۆشی بەسەر بردووە لەبری ئەوەی بیر لە چاکبوونەوەی بکاتەوە، ئەمە نەیماری دڵتەنگ کرد و لەبەرامبەر ئەو کۆمێنتانە ناڕەزایی دەربڕی.

ئەستێرە بەرازیلیەکە لە لێدوانێکدا دەڵێت: ئەوماوەیە لەوانەیە بەهۆی دووربوونم لە تۆپی پێ و راهێنان کێشم زیادی کردبێت، بەڵام قەڵەو نەبووم.

چەند رۆژێک لەمەوبەر نەیمار گەڕایەوە شاری ریاز لە سعودیە بۆئەوەی لەژێر چاودێری ستافی پزیشکی یانەی هیلال درێژە بە مەشق و راهێنانەکانی بدات و ئامادەکاری بکات بۆ گەڕانەوە بۆ یاریگاکان بە زووترین کات.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ریال مەدرید لێی قەوما و نەیماریش ناگەڕێتەوە سعودیە

ریال مەدرید لێی قەوما و نەیماریش ناگەڕێتەوە سعودیە