ساغکردنەوە

بەهۆی رووخانی پردەکەی رێگای مەرزی سەیرانبەن هاتووچۆی بازرگانی ناوەستێنێت

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

شەوی رابردوو بەهۆی بارانی بەهێز و لافاوەوە بەشێک لەو پردی دەکەوێتە سەر رێگای مەرزی سەیرانبەن لە نزیک گوندی ماسییەر داڕووخا، 964 سۆراغی کردووە، هاتووچۆی بازرگانی و هاوڵاتییان ناوەستێت ئاسایی دەبێت.

ئەمیر سۆفی جەمال بەڕێوەبەری بەشی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، بەشێکی پردەکە رووخاوە و بەشێکی کەمی دیکەی پردەکە مەترسی رووخانی لەسەرە، بەڵام هاتووچۆ و جموجوڵی بازرگانی ئاساییە و رێگای هیچ گوندێکیش نەگیراوە.

ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەش دەڵێت، “سبەینێ تیمەکانیان دووبارە دەچنەوە سەر پردەکە و بەشێوەیەکی کاتی چارەسەری دەکەن، ئێستا نیوەی پردەکە واتا یەک سایدی ماوە و لەو سایدەی دیکەشدا کە رووخاوە، بەرلە گەیشتن بە پردەکە بەردیان داناوە وەک ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیان”.

چەند مانگێک دەبێت بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن دەرخستەیان بۆ چاککردنی پردەکە کردووە و لە وەزارەتی داراییە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نییە، ئەمە وتەی ئەمیر سۆفی جەمالە.

مەرزی نێودەوڵەتی سەیرانبەن، لەرۆژی 3.6.2022 بەفەرمی بووە بە مەرزێکی نێودەوڵەتی و هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری تێدا دەکرێت، دووەم مەرزی نێودەوڵەتییە لە قەزای پێنجوێن لە دوای مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبەستێتەوە بە قەزای پێنجوێن.

لە مەرزی سەیرانبەن هێڵی ترێڵە دانرا

لە مەرزی سەیرانبەن هێڵی ترێڵە دانرا

لە رێگای مەرزی سەیرانبەن بەشێکی پردێک داڕووخاوە

لە رێگای مەرزی سەیرانبەن بەشێکی پردێک داڕووخاوە