ئەو رێگایانە کامانەن؟

“لافاو زیانى 700 ملیۆن دینارى لە رێگاوبانەکانى گەرمیان داوە”

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەهۆى ئەو شەپۆلى بارانەى کە لە دوو رۆژى رابردوودا سنوورى گەرمیانى گرتەوە و بووە هۆى دروستبوونى لافاو، ریگاوبانەکانى ئەو سنوورە بە بەهاى 700 ملیۆن دینار زیانیان پێگەیشتووە.

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە 964ـى وت، “بەھۆی کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەشێک لە رێگاکانی ناو شاری کەلار و رێگای گوندەکان و دەرەوەی شارەکان زیانیان بەرکەوتووە”

لە بارەی زەرەر و زیانی رێگاکان، بەڕێوەبەرەکەی رێگاوبانى گەرمیان دەڵێت: “چەند رێگایەک زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە رێگاى پشتێنەیى کەلار و حەوت ئاوبارە لە سنوورى گوندەکانى گەرمیان و رێگاى سەرەکیى کەلار بۆ کفرى، جگە لەوەش بەشێک لەو ئامێر و کەرەستانەى بۆ قیرتاوکردنى رێگاکان ئامادەکرابوون ئاو بردوونى، هاوکات رێگاى کەلار بۆ دەربەندیخانیش لە سێ شوێنەوە تێچووە”.

بەپێى خەمڵاندنەکانى رێگاوبانى گەرمیان، بە بەهاى 700 ملیۆن دینار زیان بە رێگاوبانەکان گەیشتووە.

جگە لە رێگاوبانەکان، بەهۆى لافاوەکەوە زیاتر لە 200 ماڵى سنوورى گەرمیان بە تایبەت لە ناو قەزاى کەلار و ناحیەى رزگارى، ئاویان تێچووە وو توشى زیانى زۆر بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گەرمیان رێگایەک داخرا

لە گەرمیان رێگایەک داخرا