بۆ 964 قسەی کرد
وەزیری خوێندنی باڵا: ژیریی دەستکرد زۆر مەترسیدارە و هەموو دنیا دەگۆڕێت
+964
دیلان محەمەد جەزا
وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ژیریی ده‌ستكرد زۆر مه‌ترسیداره و دنیا به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه ده‌گۆڕێت.
ئارام محه‌مه‌د به 964ی راگه‌یاند، ئه‌گەر نەوەی ئێستای کوردستان نەتوانێت خۆی لەگەڵ رابهێنێت، زۆر دوادەکەوێت و مەترسی لەسەر نەوەی داهاتووش دەبێت.
ئاشكراشی كرد، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم لە توێژینەوەدایە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ژیریی ده‌ستكرد.
” پێویستە پرسی ژیریی دەستکرد ببێتە پرسێکی نیشتمانی هەموو حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە هەموو سێکتەرەکان خۆی بۆ ئامادە بکات”، وه‌زیری خوێندنی باڵا وای به 964 وت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا