له سۆران بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی به‌كاری ده‌هێنن
سلێرک له بنارى قه‌ندیل و باڵه‌كایه‌تى پێگه‌یشت
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
ماوه‌ى دوو رۆژه گیای سلێرك، له سنوورى بنارى قه‌ندیل و باڵه‌كایه‌تى پێگه‌یشتووه و كه‌تووه‌ته بازاڕه‌وه، فرۆشیارێك ده‌ڵێت، خه‌ڵكی سۆران بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی به‌كارى ده‌هێنن.
سلێرک یان (ئەسلێرک) گیایەکی بەهارەیە، لە ناوچە شاخاویەکان خۆڕسكانه ده‌ڕوێت، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى دیكه زووتر ده‌ركه‌وتووه و له بازاڕه‌كانى سۆران و پشده‌ر خه‌ڵكی روویان له كڕینى كردووه.
فرۆشیارێک به 964ـى وت، ئه‌م گیایه له كوێستانه‌كان و له‌ژێر كه‌وى به‌فردا ده‌ڕوێت و به‌رگه‌ى سه‌رمایه‌كی زۆر ده‌گرێت.
وتیشی “له سۆران خه‌ڵكی بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كانى قۆڵۆن و گه‌ده به‌كارى ده‌هێنن”.
سه‌ره‌تا نرخه‌كه‌ى گرانه، به‌ڵام كه گیاى دیكه‌ى به‌هارى پێده‌گات نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت.
به‌قسه‌ى ئه‌م فرۆشیاره، ئه‌مساڵ له 14.2.2024 ئه‌م گیایه پێگه‌یشتووه و تاوه‌كو كۆتایی مانگى حوزه‌یرانیش ده‌مێنێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن