زیاتر له 18 هەزار هاوبه‌ش چاوه‌ڕێ بوون
پڕۆژه‌كانى ئاوى کۆیە كه‌وتنه‌وه كار
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرێوه‌بەری ئاوى كۆیه ده‌ڵێت، دواى دوو رۆژى به‌رده‌وام كاركردن له خاوێنكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو پڕۆژه ئاوى كۆیه، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌كان كه‌وتنه‌وه كار و ده‌ست به دابه‌شكردنى ئاو بۆ هاوبه‌شان كراوه.
دوای بارانبارینى بەخوڕی دوو رۆژی رابردوو، هەریەک لە پرۆژەی ئاوی (بۆگد – کۆیە) و (تەق تەق – کۆیە) به‌هۆى قوڕ و لیته‌یه‌كى زۆر، له‌كار وه‌ستابوون.
هۆگر که‌یفی ئەمین، بەرێوه‌بەری ئاوی کۆیە به 964ـى وت، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به دابه‌شكردنى ئاو بۆ هاوبه‌شانى ناو سه‌نته‌رى كۆیه كراوه‌ته‌وه و ئێستا پڕۆژه‌كان بێ كێشه‌و گرفتن.
وتیشی “رێژه‌ى پیسبوونى ئه‌مجاره‌ى هه‌ردوو پڕۆژه به‌هۆى قوڕ و لیته‌ى بارانبارینه‌وه له ئاستێكی زۆر به‌رزدا بوو، به‌ڵام تواندرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پاكبكرێنه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه ئاوى كۆیه بۆ 964ـى ناردووه، جگه له‌كاركردن به شۆفڵ حه‌فتاره، كرێكاران و كارمه‌ندانى ئه‌م پڕۆژانه به‌ده‌ست كارى خاوێنكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو پڕۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى كۆیه زیاتر له 18 هه‌زار و 300 هاوبه‌شی ئاو له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه له‌سه‌ر ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ى ئاون و ماوه‌ى دوو رۆژ بوو نه‌تواندرا ئاویان پێبدرێت.