بەنیازی چین؟

دوای 83 خۆپیشاندان مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی وەستان

964+

پێشەوا محەمەد

مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان، دوای ئەنجامدانی 83 خۆپیشاندان وەستان و دەڵێن، ناڕەزایەتییەکانیان بە شێوەی دیکە بەردەوامیی پێدەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18.2.2024 کە وادەی خۆپیشاندانیان بوو لە شاری سلێمانی نەیانکرد.

“نامانەوێت خۆپیشاندانەکان چۆڵ ببن و لەبەرئەوە خۆپیشاندانەکانمان هەڵپەساردوون جارێ، دەمانەوێت چالاکییەکانمان چربکەینەوە و ئەمجارە بچینە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر خۆپیشاندان بکەین”، ئەوە قسەی دڵشاد میرانی، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازییە لە سلێمانی بۆ 964.

داواکاری مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژانی بریتی بوو لە؛ دامەزراندنی هەمیشەیی وانەبێژان، پێدانی موچە پێیان هەموو مانگێک و دوو موچەش بەسەریەکەوە، دابەشکردنی موچەکانیان لە بەغداوە و گێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەکانیان.

بە وتەی ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی ناڕازی، هیچ کام لەو داوایانەیان جێبەجێ نەکراوە.

وتیشی، “راستە خۆپیشاندانەکان هەڵپەسێردراون بەڵام هەڵوێستمان نەگۆڕاوە و بەردەوام دەبین لەسەر نەگەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

لە سەرەتای خوێندنی ساڵی 2023 – 2024ـەوە و لە ناوەڕاستی مانگی نۆی رابردووەوە، مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان راپەڕین بایکۆتی دەوامیان کرد و دوای چوار مانگ ئێستا پڕۆسەی خوێندن تێیاندا ئاسایی بووەتەوە.

مامۆستایانی سلێمانی: دابه‌شكردنی دوو موچه‌ به‌یه‌كه...

مامۆستایانی سلێمانی: دابه‌شكردنی دوو موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ مه‌رجی شكاندنی بایكۆته‌