بۆ شەبەکە نەماوە؟

کێشەی شەبەکەی ئاسیاسێڵ لە گەرمیان چارەسەر دەکرێت

964+

توانا نەقی

ماوەیەکە هاوڵاتیانی گەرمیان کێشەی نەبوون یان خراپیی هێڵی پەیوەندی ئاسیاسێڵیان هەیە، ئەمڕۆ یەکشەمەش تیمێکی کۆمپانیاکە سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیانی گەرمیان گلەیی و گازاندەی خۆیان گەیاندووەتە ئیدارەکە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە و زانینی تەواوەتی هۆکارەکانی نەمانی شەبەکە لەو سنوورەدا سەردانیان کردوون.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ئاسیاسێڵ رایگەیەند، کێشەکە لەوە دروست بووە هەندێک بەشداربوو لە ماڵەکانیانەوە جیهازی تایبەت بە بەهێزکردنی شەبەکەی ئاسیاسێڵیان بەکارهێناوە.

دەشڵێت، دانانی ئەو جیهازە کاریگەری لەسەر دەوروبەری دەبێت و زیاتر کێشە بۆ شەبەکە دروست دەکات و کار دەکەن لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و هەر کێشەیەکی دیکە هەبێت.

چۆمان ئەحمەد وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە 964ـی وت، دوای ئەوەی سکاڵایان بۆ هاتووە کە شەبەکە خراپە ئەو ستافەی ئاسیاسێڵ هاتووە ئەوان دەڵێن چەند ماڵێک لە گەڕەکەکاندا جیهازی شەبەکەیان داناوە، بۆیە شەبەکەی تەواوی ئەو گەڕەکانەیان تێکداوە بۆیە ئەوان کاردەکەن بۆ دۆزینەوەی ئەو جیهازانە و هەڵگرتنیان بەوە بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەبێت.

وتیشی، ستافەکەی ئاسیاسێڵ ئەوەیان بە ئیدارەی گەرمیان وتووە، ئەوان رێکارەکانیان بۆ دانانی چەند بورجێکی دیکە لە گەرمیان تەواو کردووە و بە دانانی ئەو بورجانەش گرفتی کەمی شەبەکە چارەسەر دەبێت.

قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیانە و زیاتر لە 350 هەزار کەسی تیادا دەژی زۆترین هاوڵاتیش لە گەرمیان هێڵی پەیوەندی ئاسیا سێڵ بەکاردەهێنن .

ئاسیاسێڵ لەبەر خاتری غەزە لۆگۆکەی گۆڕی

ئاسیاسێڵ لەبەر خاتری غەزە لۆگۆکەی گۆڕی