کاری تێدا دەکرێت

هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی راپەڕین بەشێک شەقامی چوار ریانی نەخۆشخانەی بۆ سەرکەپکان بەربەستکردووە و داوا لە شۆفێران دەکات ئەو رێگەیە بەکارنەهێنن چونکە کاری تێدا دەکرێت و گیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19.2.2024، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەستکراوە بە قیرتاوکردن و تەواوکردنی بەشێکی شەقامی چوار ریانی نەخۆشخانە بۆ سەرکەپکان، بەهۆی تێپەڕبوونی ئاوەڕۆ بە رێگەکەدا، کاری هەڵکەندنی تێدا دەکرێت و نازانرێت چەند رۆژ دەخایەنێت، بۆیە ئەو رێگەیەیان گرتووە.

ئێستا تەنیا بە شەقامێکی یەک ئاراستە رێگەی سەرکەپکان بۆ نەخۆشخانە کراوەیە، بەڵام رێگە بە شۆفێران نادرێت پێچەوانی ئاراستەی شەقامەکە بڕۆن و دەبێت رێگەکانی دەوروپشتی نەخۆشخانە بەکاربهێنن بۆ گەیشتن بە سەرکەپکان.

ناحیەی سەرکەپکان دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای رانیە و لە 26.1.2005 لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوەتە ناحیە و ژمارەی دانیشتووانيشی 25 هەزار کەسە و 53 گونديشی بە سەرەوەیە.

هێڵکاری رێگای نێوان حاجیاوا - سەرکەپکان تەواو بوو

هێڵکاری رێگای نێوان حاجیاوا - سەرکەپکان تەواو بوو