گەورەترین بردنەوە
یانه‌ی هه‌ولێر كه‌ربه‌لای گۆڵباران كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و یانه‌ی كه‌ربه‌لای گۆڵباران كرد، ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه‌ش محه‌مه‌د قاسم بوو.
له گه‌ڕی 15ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئه‌م ئێواره‌یه یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به ئه‌نجامی 5-3 گۆڵ له یانه‌ی كه‌ربه‌لای برده‌وه.
ئه‌ستێره‌ی یارییه‌كه هێرشبه‌ری هه‌ولێر محه‌مه‌د قاسم بوو، كاتێك سێ گۆڵی “هاتریك” تۆمار كرد، گۆڵه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵۆ فایه‌ق و ئیدواردی پیشه‌گه‌ری كۆڵۆمبی تۆماریان كرد.
هه‌ولێر له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا به سێ گۆڵ پێشكه‌وت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بێت، كه‌ربه‌لا دوو گۆڵی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌مدا هه‌ولێر باشتر خۆی رێكخسته‌وه و دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆمار كرد.
هه‌روه‌ها له خوله‌كی كۆتاییدا كه‌ربه‌لا گۆڵی سێیه‌می به په‌ناڵتی تۆمار كرد، دواتر ئاكام هاشمیش له هه‌ولێر به كارتی سوور ده‌ركرا.
دواجار یارییه‌كه به 5-3 گۆڵ بۆ هه‌ولێر كۆتایی هات، كه گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێره به‌سه‌ر كه‌ربه‌لا له مێژووی یارییه‌كانی نێوانیاندا.
به‌م بردنه‌وه‌یه هه‌ولێر بووه 16 خاڵ و بۆ پله‌ی 11ی ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، كه‌ربه‌لاش له پله‌ی 17یه و 13 خاڵی هه‌یه.