لە 964ـەوە ڤیدیۆى رووداوەکە بڵاوکرایەوە

ئەو قوتابییەى بووە فریادڕەسى گەنجێکی هه‌ولێر خەڵات کرا

964+

وریا فەتاح

ئەو قوتابییەى لە شەوى لافاوەکەى هەولێر ژیانى شۆفێرێکى رزگار کرد، لەلایەن ئیدارەى قوتابخانەکەیەوە رێزلێنانى پێبەخشرا.

بڕیار ستار، قوتابى پۆلى نۆیەم لە قوتابخانەى بۆتانى ئێوارانى کوڕان لە شارى هەولێر، شەوى هەینى رابردوو لە کاتى دروستبوونى لافاو لە چەند شوێنێکى هەولێر، ئەو گەنجە لە شەقامى کۆڕنیش تێدەپەڕێت و گوێى لە دەنگێک دەبێت کە داواى بەهاناوەچوون و رزگارکردن دەکات.

بڕیار، بەدەم هاوارەکەوە دەچێت و چەند کەسێک کۆدەکاتەوە و دەبینین ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامەکە لایداوە و لە بەرزییەکەوە کەوتووەتە خوارەوە، دواتر بەهانایەوە دەچن و شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە کە گەنجێکى تەمەن 25 ساڵە، رزگارى دەکەن.

بڕیار ڤیدیۆى ساتى دەرهێنانەوەى ئۆتۆمبێلەکەى تۆمار کرد و لەو شەوەدا لە سۆشیال میدیاى 964 بڵاوکرایەوە.

ئەمشەو، ئیدارەى قوتابخانەکە لە پاى ئەو هەڵوێستە مرۆڤانەى، رێزلێنانیان بۆ بڕیار سازکرد و سوپاس و پێزانینى قوتابخانەکەیان پێشکەش کرد.

ڤیدیۆى رووداوەکە لێرە ببینە.

پێنج شوێنى هەولێر خاڵى لاوازن بۆ روودانى لافاو

پێنج شوێنى هەولێر خاڵى لاوازن بۆ روودانى لافاو