"چاڵ و چۆڵیان پڕکردەوە"

یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ کرا

964+

بەرزان عوسمان – دوکان

لە گوندی قەڵات تا گوندی باداوان و بە درێژایی زیاتر لە 10 کیلۆمەتر رێگەی نێوان خەلەکان بۆ راپەڕین نۆژەنکرایەوە، ئەمە یەکێک بوو لە داواکاری خۆپیشاندەرانی خەلەکان.

رۆژی 2.1.2024 بەشێک لە دانیشتووانی خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەری بۆ ماوەی سێ رۆژ خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، داوایان کرد دوو سایدی خەلەکان راپەڕین تەواوبکرێ و رێگا کۆنەکەش نۆژەن بکرێتەوە، هاوکات بارهەڵگرەکان لە دەرەوەی ناحیەکە هاتوچۆ بکەن.

کامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی  خەلەکان به 964ـى وت، کارەکەیان بە هاوکاری شارەوانی و هاتوچۆی ناحیەکە کردووە و  هاوڵاتیەکی ناحیەکەش شەش مەتر موکەعەب چیمەنتۆی بۆ دابین کردوون، ئەوە یەکێک بووە لەو داواکارییانەی خۆپیشاندەران پێیان داون.

“بەهۆی ئەوەی وەرزی زستانە و کارگەکانی قیر کار ناکەن، بۆیە چیمەنتۆمان بۆ نۆژەنکردنەوە بەکارهێنا، بەهۆی خراپیی شەقامەکە چەندین ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان تەقیوە” کامەران عەبدوڵا وای وت.

لە بارەی چارەنووسی بارهەڵگرەکانیشەوە وتی، “کۆبوونەوەمان لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دا، بڕیاری درا ئەو کۆمپانیایەی کاری دروستکردنی دووسایدی خەلەکان بۆ راپەرین دەکات و ئەو شەقامەی لە دەرەوەی ناحیەکە هەیە، تەواو بکات، بۆ هەر هەفتەیەکی کارکردن 250 ملیۆن دینار وەربگرێت، تا پڕۆژەکە تەواو دەکات.

درێژی رێگاکە دوو کیلۆمەترە و تایبەت دەبێت بە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان، بە تەواوبوونی پڕۆژەی شەقامەکە کێشەی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بەناو ناحیەکەدا چارەسەر دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کۆتایی بەخۆپیشاندانی خەلەکان هات و ئەمشەو رێگاکە دەکر...

کۆتایی بەخۆپیشاندانی خەلەکان هات و ئەمشەو رێگاکە دەکرێتەوە