ئەمشەو چامپۆنزلیگە

ئینتەر و ئەتلێتیکۆ، ئایندهۆڤن و دۆرتموند رووبەڕووى یەکترى دەبنەوە

964+

وریا فەتاح

لە یارییەکانى قۆناغى 16ـى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، ئەمشەو دوو یارى گرنگ ئەنجام دەدرێن و لە لوتکەشدا، ئەتلێتیکۆ مەدرید لە ئیتالیا رووبەڕووى ئینتەر دەبێتەوە.

کاتژمێر 11:00ى ئەمشەو بە کاتى هەولێر، یاریگاى جۆسیپى میازا کە دەکەوێتە شارى میلان، دەبێتە مەیدانى جەنگى کوڕانى دیگۆ سیمیۆنى و ئینزاگى، کە تێیدا تیپە شەڕەنگێزە ئیسپانییەکە دەبێتە میوانى ئینتەرمیلانى یەکەمى بێ رکابەرى خولى ئیتالیا.

بەو پێیەى هەردوو یانە لەسەر ریتمێکى خێرا و توند یارى دەکەن، ئەمشەو چاوەڕێى یارییەکى قورس و تا رادەیەک توندوتیژ لە نێوانیاندا دەکرێت.

ئەتلێتیکۆ لەم وەرزەى خولى ئیسپانیادا ئاستێکى تا رادەیەک جێگیرى هەیە و ئێستا لە پلەى چوارەمى ریزبەندى خولەکەدا دەبینرێت و لە یارى رابردووشدا بە پێنج گۆڵى بێ وەڵام شکستى بە لاس پالماس هێنا و بەو متمانەیەوە دەچنە ئیتالیا و رووبەڕوى ئینتەر دەبێتەوە.

هەرچى یانەى ئینتەرمیلانە، ئەمساڵ سەردار و سەروەرى ئیتالیایە و بە تەنیا و بەبێ رکابەرى پێشەنگى سێریا ئەی گرتووە و ئەویش لە کۆتا یاریدا بە چوار گۆڵى بێ وەڵام لە سالێرنیتاناى بردەوە.

جگە لەو یارییە، هەر لە قۆناغى 16ـى خولى یانەپاڵەوانەکانى ئەوروپا، ئەمشەو لە هەمان کاتدا ئایندهۆڤنى هۆڵەندی و بۆروسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى بەیەکدەگەن.

قۆناغی 16 چاوه‌ڕێی دوو تیپی دیكه‌ ده‌كات

قۆناغی 16 چاوه‌ڕێی دوو تیپی دیكه‌ ده‌كات