پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

لە هەندێک شوێن باران بەرەدەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وهەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و کەمێک هەورە بروسکە لەکاتەکانى دواى نیوەرۆ لە ناوچە جیاجیاکا.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما یەک پلە بەرزتر دەبنەوە و ئەو نمە بارانەی کە دەبارێت سبەینێش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 20.2.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( 10 – 15)کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەلات دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە 1 پلەبە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 16
دهۆک : 17
کەرکوک : 18
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 17
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20