ئەو کەسانە سزا دەدرێن؟

وێنەیەک شارەوانیی رانیەی هێنایە سەرخەت

964+

پێشەوا محەمەد

کردنەوەی ئاگرێک لە بلواری ناوبازاڕی رانیە لەن ێوان دوو داردا، شارەوانیی شارەکەی هێناوەتە سەرخەت و دەڵێت، هەرکەسێک زیان بە دار و گوڵ و باخچە و بلوارەکان بگەیەنێت سزا دەدرێت.

وێنەکە ئەمڕۆ سێشەممە گیراوە، چەند کەسێک بەهۆی سەرماوە لە نێوان دوو داری بلوارەکەدا ئاگریان کردووەتەوە، ئەوەش شارەوانیی شارەکەی نیگەران کردووە.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانیە بە 964ـی راگەیاند، زیان بەو دوو دارە گەیشتووە کە ئاگرەکەیان لە نێواندا کراوەتەوە و ئەوەش بۆ ئەوان جێگای نیگەرانییە.

دەشڵێت، سبەینێ چوارشەممە بە دوای ئەو کەسانەدا دەچن، “ئەگەر ئامادەبوون قەرەبووی ئەو دارانە بکەنەوە، ئەوا باشە، ئەگەرنا سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین”.

لەناو رانیەدا 45 باخچە هەن، لەگەڵ یەک پارکی گەورە.

“پێشتر زیانگەیاندن بە دار و باخچە و پارکەکان بەو شێوەیە نەبووە، تەنیا ئەگەر لە رووداوە هاتوچۆکاندا دار شکێندرابن و بەوانە قەرەبوو کراوەتەوە، کە وایان لێکردووە”، سەرۆکی شارەوانیی رانیە وای وت.

شارەوانیی رانییە نەسریەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە

شارەوانیی رانییە نەسریەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە