لەسەر موچە چی وتووە؟

بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەرێم چی بوون؟

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی عێراق چەندین بڕیاری سەبارەت بە موچە و داهاتی هەرێم و هەروەها لەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەرکرد.

هەروەها دادگاکە بڕیاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان دەرکرد و بۆ موچە خۆرانیش بڕیاری نوێی دەرکردووە

بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر هەرێم:

– سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەبێت موچەی موچەخۆران دابین بکەن.

– دواکەوتنی موچە نادەستوورییە و ئەو پارەیەی بەغدا دەیدات بە هەرێم بۆ موچە نابێت بە قەرز هەژمار بکرێت.

– دەبێت حکومەتی هەرێم سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتیەکان رادەستی بەغدا بکات.

– کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم هەڵوەشایەوە و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی ئەم هەڵبژاردنەی هەرێم دەکات.

– 11 کورسی کۆتاکان هەڵوەشایەوە و پەرلەمانی کوردستان دەبێت بە 100 کورسی.

دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم بڕیارەکان یەکلاکەرەوەن دەبێت هەموو لایەنەکان پابەند بن پێوەی.