چۆن گەیشتە ئەم بڕیارە؟
یاریزانێكی ریال مه‌درید بووه موسڵمان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یاریزانی پێشووی ریال مه‌درید خۆزێ ئیگنیاسیۆ بیلیتیرۆ، ناسراو به خۆتا، له كوێت موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوێتی، له چه‌ناڵی خۆی له یوتووب ڤیدیۆی خۆتای بڵاوكرده‌وه، كه موسڵمانبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت و شه‌هاده ده‌خوێنێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه خۆتا له رێگه‌ی فه‌یسه‌ڵ بۆرسلی، راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی كوێتی ئیسلامی ناسیوه و سه‌رسامبووه، بۆیه بڕیاری دا ببێته موسڵمان.
خۆزێ ئیگنیاسیۆ بیلیتیرۆ، ناسراو به خۆتا، پێشتر له تیپی دووه‌می ریال مه‌درید یاریی كردووه، دواتر بۆ یانه‌كانی ئیبار، دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، هه‌روه‌ها برینتفۆرد، بێرمینگهام سیتی و ئه‌ستۆن ڤێلا له ئینگلته‌را یاریی كردووه، له ساڵی 2022 وازی له یاریكردن هێناوه.