هێشتا دیار نییە کەی دەکەوێتەکار
30 نەخۆش چاوەڕێی سەنتەری گورچیلەکەی کۆیەن
964+
پێشەوا محەمەد
30 نەخۆش لە سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلەی دەستکرد لە کۆیە سەرەیان نووسیوە و چاوەڕوانی کردنەوەی سەنتەرەکەن تا چارەسەریان بۆ بکرێت.
سەنتەرەکە 11.2.2024 بانگەوازی بۆ نەخۆشانی گورچیلە کرد سەردانی سەنتەرەکە بکەن و ناو بنووسن.
هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، ستافەکەی لە دەورەیەکی نۆ رۆژی بوون لە سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە لە هەولێر و ئەمڕۆ چوارشەممە 21.2.2024 تەواوبوون.
دەشڵێت، سەنتەرەکە ئامادەیە و لە رووی ئامێر و بیناوە هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام چاوەڕوانی ئامادەبوونی ستافەکەن تا بە تەواوی بتوانن پێویستییەکانی نەخۆشەکان ئەنجام بدەن.
سەنتەرەکە سێ کارمەندی هەیە و پێشتریش لە سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە لە رانییە خولیان بینیوە.
هاوکار عەلی وتیشی، “سەنتەرەکە ئاسانکاریی بۆ نەخۆشانی گورچیلە دەکات و پێویست ناکات چیتر بچنە شار و شارۆچکەکانی دیکە”.
کۆیە 120 هەزار دانیشتووی هەیە، پێنج ناحییە و 180 گوندی لەسەرە.