خواست لەسەر چی دیزاینێکە؟

بەرگدروویەک لە سۆران: جلی کوردی رەواجی زۆرە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

بەرگدروویەک لە سۆران دەڵێت، بەو پێیەی جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ و جەژنی نەورزۆ نزیک لەیەک بەڕێوەدەچن، خواست لەسەر جلی کوردی پیاوان زۆرە و “قاتی کوردی هەیە نرخی دەگاتە 7 هەزار دۆلار”.

پەیامنێری 964 لە سۆران، چووەتە لای بەرگدروویەک لە ناوەندی شارەکە ئەو دەڵێت، ئەمساڵ خواستەکە زۆرتر لەلای گەنجانە بۆ دروونی جکی کوردی و رەواجمان باشترە لە پارساڵ.

لە بارەی تێچووی جلی کوردی، ئەو بەرگدرووە وتی، لە 90 هەزار دینارەوە جلی کوردیان هەیە، تا حەوت هەزار دۆلار، لەبارەی دیزاینی جلەکانیشتەوە ئاماژەی بەوەکرد، کە دوورینی جل لەسەر شیوەی “نێچیری” خواستی زیاتر لەسەرە، کلیک لە بەستەری ڤیدیۆکە بکەن تا زیاتر ببینن و ببیستن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ژنێکی مەریوانی لە چەمچەماڵ جلی کوردی دەفرۆشێت

ژنێکی مەریوانی لە چەمچەماڵ جلی کوردی دەفرۆشێت

خانمێك جلی کوردی بەرەو براندێکی جیهانی دەبات

خانمێك جلی کوردی بەرەو براندێکی جیهانی دەبات

بازاڕی جلی کوردی ژنان کز بووە

بازاڕی جلی کوردی ژنان کز بووە