ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ نه‌زاندراوه‌

له‌ گوندێكی رواندز باوکێک بە ئۆتۆمبێل کوڕِه‌كه‌ى خۆی شێلا

964+

ئاکام غەفور-سۆران

ئەمڕۆ ئێوارە باوکێک بە ئۆتۆمبێل کوڕە پێنج ساڵانەکەی دەشێلێت و به‌هۆیه‌وه‌ کوڕەکە گیانی لەدەستدا.

روداوەکە لە گوندی بێلنگری سنوری قەزای رواندز بووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی کوڕەکەی شێلاوە لە جۆری میتسوبوشی بووە.

موحسین تەحسین وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964ـی وت ”ئاگادار کراینەوە لە بوونی روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لەلایەن ئۆتۆمبێلی پیکاب میتسوبوشی دەبل”.

وتیشی “شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ باوكێك بووه‌ کوڕەکەی خۆی شێلاوه‌ و کوڕەکەشی گیانی لەدەسداوه‌”.

تا ئێستا پۆلیس وردەکاری روداوەکە نازانن، به‌ڵام تیمەکانیان گەیشتوونه‌نە شوێنی رووداوەکە و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شۆفێرێک کچە خوێندکارێکی شێلاو گیانی لەدەستدا

شۆفێرێک کچە خوێندکارێکی شێلاو گیانی لەدەستدا