به پۆسته‌ر و نه‌مام چاندن و ئازادكردنى باڵنده
له سبه‌ینێوه هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك باسی ژینگه ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سبه‌ى رۆژى ژینگه‌ى هه‌ولێره و بڕیاره بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك چالاكی جۆراوجۆرى ژینگه‌یی له‌و پارێزگایه ئه‌نجام بدرێت.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ساڵانه چالاكی جۆراوجۆر به بۆنه‌ى ئه‌م رۆژه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وتیشی “چالاكییه‌كان هه‌مه‌جۆرن هه‌وڵواسینى پۆسته‌ر و ستاند، چاندنى نه‌مام و ئازادكردنى باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوی به‌شێكی چالاكییه‌كانن”.
چالاكییه‌كان سبه‌ى پێنجشه‌ممه له دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی، له حه‌وت شوێنى جیاوازى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.