له‌سه‌ر چی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ؟
سبه‌ى له هه‌ولێر ئاواره عه‌ره‌به‌كان دژى بڕیارێكى به‌غدا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌ممه كه‌سوكارى قوتابیانى قوتابخانه عه‌ره‌بییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له‌به‌رده‌مى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌م وه‌زاره‌ته له هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ىن.
بابه‌تى خۆپیشاندانه‌كه‌یان ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه له به‌رامبه‌ر داخستنى نوێنه‌رایه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له 30.7.2024 له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
كه‌سوكارى یه‌كێك له‌و قوتابیانه له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه داخستنى نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له پارێزگاكانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك بڕیارێكه له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده دراوه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى بۆ نییه.
یه‌كێك له رێكخه‌رانى ئه‌م خۆپیشاندانه به 964ـى وت، ئه‌وان ره‌زامه‌ندى یاساییان له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێره‌وه وه‌رگرتووه بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌كه‌یان.
لایخۆشییه‌وه، شیروان دوبه‌ردانى، په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا پێیوایه كه داخستنى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى بەغدا له هه‌رێم مه‌ترسی له‌سه‌ر چاره‌نووسى 148 هه‌زار قوتابی پارێزگا جۆراوجۆره‌كانى عێراق له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
به‌قسه‌ى دووبه‌ردانى، زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى پێشتر ئازادكراون تاوه‌كو ئێستا بیناى قوتابخانه‌یان بۆ دروست نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه پێیباشه جارێ قوتابیانى خوێندنى عه‌ره‌بی له هه‌رێم درێژه به‌خوێندنیان بده‌ن، تا ئه‌وكاته‌ى قوتابخانه له ناوچه‌كانى خۆیان دروست ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له رۆژى 13.2.2024 نووسراوێكی فه‌رمى ئاڕاسته‌ى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك كرد و تیایدا ئاماژه‌ى به‌و دوا واده‌یه كردووه كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ داخستنى یه‌كجارى كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران ده‌ستنیشانى كردووه، ئه‌ویش رۆژى 30.7.2024 ـه.