ژمارە 23
تابلۆی ئۆتۆمبێل له هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش کرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22.2.2024 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی شاره‌كه، یه‌كه‌م تابلۆی ئۆتۆمبێلی شاره‌كه‌ی پێشكه‌ش به هاوڵاتییه‌ك كرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه تابلۆی ئۆتۆمبێل له هه‌ڵه‌بجه به ناوی شاره‌كه‌وه ده‌رده‌چێت.
هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی “لە ئەمڕۆوە هەڵەبجەییەکان دەبنە خاوەن تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە شارەکەی خۆیان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش به 964ی راگه‌یاند، سه‌ره‌تا تابلۆی ئۆتۆمبێلی هه‌ڵه‌بجه به خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌درێت.
لە تابلۆ نوێیەکاندا، هه‌ر پارێزگایه‌ك كۆدێكی تایبه‌ت به خۆی پێدراوە، که پارێزگای هه‌ولێر ژمارە (22)، پارێزگای سلێمانی ژمارە (21)، پارێزگای دهۆك ژمارە (24) و پارێزگای هەڵەبجەش ژمارە (23)ی پێدراوە.