خۆپیشانده‌رێكی عه‌ره‌ب: ده‌مانه‌وێت هه‌ر له هه‌ولێر بژین
له هه‌ولێر خێزانه عه‌ره‌به‌كان بڕیارێكى به‌غدایان ره‌تكرده‌وه
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
كه‌سوكارى قوتابیانى قوتابخانه عه‌ره‌بییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له هه‌ولێر، له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تى ئه‌م وه‌زاره‌ته خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و داوای ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره‌یان كرد، كه پێشتر وه‌زاره‌ت له باره‌ى داخستنى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى له هه‌رێمی كوردستان دابووى.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق له رۆژى 13.2.2024 نووسراوێكی فه‌رمى ئاراسته‌ى نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك كرد و تێیدا ئاماژه‌ى به‌و دوا واده‌یه كردووه، كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بۆ داخستنى یه‌كجارى كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران ده‌ستنیشانى كردووه، ئه‌ویش رۆژى 30.7.2024 ـه و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م بڕیاره، بڕیارى داخستنى نوێنه‌ریه‌تییه‌كانى له هه‌رێم داوه.
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، 148 هه‌زار قوتابی پارێزگا جۆراوجۆره‌كانى عێراق به‌هۆى ئاواره بوونى خێزانه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان له قوتابخانه جیاجیاكان ده‌خوێنن.
خۆپیشانده‌رێك له رێگه‌ى 964ـه‌وه داواى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م بڕیاره‌ى حكومه‌تى عێراقی كرد، چونكه ده‌ڵێت “بڕیاره‌كه زوڵمێكه له منداڵه‌كانمان ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، زیاتر له 10 ساڵه له هه‌ولێر ده‌ژین و ژیان و ماڵیان لێره‌یه و جێگیر بوونه ، بۆیه ئه‌م بڕیاره ده‌بێته هۆى دووباره ئاواره‌بوونه‌وه‌یان.
دایكى قوتابییه‌كى دیكه به 964ـى وت داواكاری سه‌ره‌كییان گۆڕینى نوێنه‌رایه‌تى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده، چونكه ده‌ڵێت “ئێمه لێره ده‌ژین و خاوه‌ن ماڵ و منداڵین و نامانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه چونكه هیچ شوێنێكمان نییه لێی بژین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن