به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی هه‌ولێر:
“ژینگه‌ی هه‌ولێر نه پیسه و نه ترسناكیشه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند ژینگه‌ی هه‌ولێر نه پیسه و نه ترسناكیشه وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا پێشكه‌وتنی شار و زۆریی مۆلیده‌كان و هۆكاری دیكه كاریگه‌رییان به‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه‌وه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22.2.2024 رۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێره و كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی به ئامانجی پاراستنی ژینگه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی دێنه ئه‌نجامدان و بڕیاره هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت.
دڵشاد حوسێن هیرانی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر به 964ی وت، هه‌موو كار و چالاكییه‌كانمان له پێناو راگرتنی پیسكردنی ژینگه و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌ولێره، به‌رده‌وامیش له شه‌ڕ و ململانێداین له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خه‌ڵك و كۆمپانیاكان، كه ژینگه پیس ده‌كه‌ن، یان دوكه‌ڵ دروست ده‌كه‌ن.
هیرانی له باره‌ی رێژه‌ی پیسبوونی ژینگه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان وتی، “ژینگه‌ی هه‌ولێر نه پیسه و نه ترسناكیشه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، پێوانه‌یه‌كی دروستی ستانداریشمان نییه ئه‌وه ده‌ربخات ژینگه‌ی شاره‌كه مه‌ترسیدار بێت، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه به مه‌به‌سته و له گۆشه‌ی جیاجیا، یان له ئاسمانه‌وه ده‌گیرێن، ترسی دروست كردووه و له بنه‌ڕه‌تدا به‌و شێوه‌یه نییه”.
“كار ده‌كه‌ین بۆ رێگریكردن له زیادبوونی دوكه‌ڵ و پیسی له هه‌ولێر، به‌لام كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن كه ئه‌ركی ئێمه‌یان زه‌حمه‌ت كردووه، له‌وانه بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مۆلیده، هه‌روه‌ها زۆریی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، جگه له‌وه‌ی پێشكه‌وتنی شار و بیناسازی راناگیرێت و پێویسته، به‌ڵام هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به‌دواداچوونی به‌رده‌وام ده‌كه‌ین و لێپچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه ده‌كه‌ین، كه ژینگه پیس بكه‌ن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن” دڵشاد هیرانی وا ده‌ڵێت.
ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەکان پێشتر بە 964ی راگەیاندبوو لە شاری هەولێر ژمارەی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگاتە 2200 مۆلیدە، هەر بەپێی توێژینەوەیەکی دەستەی ئاماریش لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 354 مۆلیدەى ئەهلى هەیە.
لە وەرزی هاوین رێژەی پیسی هەوا لە شارەکان بەرز دەبێتەوە، بەگوێرەی لێدوانی دەستەی ژینگە کە لەمەوبەر بۆ 964 قسەیان کردووە هەریەکە لە گازەکانی CO2,HO2,NO2 لە ژینگەی هەولێردا هەن، کە گازی ماترسیدارن.
رادەی پیسی هەوا ئەگەر رێژەکەی لە نێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نییە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و گونجاو نییە بۆ ژیان.
له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر شار و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ رۆژێكی له ساڵدا وه‌ك رۆژی ژینگه دیاریی كردووه و تێیدا هۆشیاری ژینگه‌یی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كار و چالاكی ده‌كه‌ن.