زیاتر لە 195 ملیۆن دینار زیانی بەرکەوتووە

لە کۆیە هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی بارانەکەی هەفتەی پێشوو

964+

فەهمی نەبی

بەهۆی شەپۆلە بەهێزەکەی بارانی هەفتەی رابردوو، لە قەزای کۆیە 26 ماڵ زیانمەند بوون، بەڵام تا ئێستا تەنیا دوو رێکخراو هاوکاریان گەیاندووەتە ئەو ماڵانە.

گۆران ئەحمەد سماقە بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بۆ 964 وتی، “بارانی هەفتەی رابردوو لە کۆیە زیانی بە 26 ماڵ گەیاندووە، هاوکات چوار ئۆتۆمبێل و شەش شوێنی گەشتیاری زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ بڕیارێک نییە بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوان، راپۆرتمان نووسیوە و داومانە بە بەرگری شارستانی هەولێر”.

بەوتەی گۆران ئەحمەد سماقە، تا ئێستا تەنیا مانگی سووری عێراقی و رێکخراوی منداڵ پارێزان لە سلێمانیەوە هاوکاری گەیاندووەتە ئەو ماڵانە، یارمەتیەکانیش تەنیا پێداویستیەکانی وەک بەتانی و رایەخ و بالیف بوون.

بەرگری شارستانی کۆیە خەمڵاندنی بۆ زیانەکان کردووە دەڵێن، بە تەنیا لەناو کۆیە زیانەکان زیاتر لە 195 ملیۆن دینار بووە.

هەفتەی پێشوو پەنگخواردنەوەی ئاوی باراناو زیانی بە دەیان ماڵ گەیاندووە لەهەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان، زۆرترین پشکی ئە زیانانە بەر ئیدارەی گەرمیان کەوتووە.

964 دوایین ئاماری زیانەکانی لافاوەکەی گەرمیان بڵاودەکا...

964 دوایین ئاماری زیانەکانی لافاوەکەی گەرمیان بڵاودەکاتەوە

"لافاو زیانى 700 ملیۆن دینارى لە رێگاوبانەکانى گەرمیان داوە"