ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت
نمە باران لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت
964+
توانا نەقی
بەپێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی. ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە بارانی کەم دەبارێت لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی هەرێم هەیە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردووە، باران بارینەکە لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبێت، سبەینێش کەش بەهەمان شێوە دەبێت و نمە باران لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 23.2.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆک : 17
کەرکوک : 19
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 18
سۆران : 14
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 21