خەلیفان

دەروازەى ناوچە گەشتیارییەکانى سۆران بێ هۆتێلە

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

هەرچەندە بە دەروازەى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و ناوچە گەشتییارییەکانى ئەو سنوورە دادەنرێت، بەڵام تائێستا لە خەلیفان هیچ هۆتێل و مۆتێلێک بوونى نییە، بەڕێوەبەرى گەشتییارى سۆرانیش دەڵێت: پڕۆژەیەکى گەشتییاری لە خەلیفان جێبەجێدەکرێت کە هۆتێلیش لەخۆى دەگرێت.

فەیسەل سادق، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سۆران بە 964ـی وت،”خەلیفان ناوچەیەکى گرنگى گەشتییارییە، لەبەر ئەوەى گەشتییارێکى زۆر رووى لێدەکات، بۆیە دەمانەوێت زیاتر گرنگى بە کەرتى گەشتیارى شارۆچکەکە بدەین”.

ئەو گەشتییارانەى روولە ناوچە گەشتییارییەکانى سۆران دەکەن، بە خەلیفاندا تێدەپەڕن، بە وتەى بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى سۆران، لەبەر ئەوە ئێستا پڕۆژەیەکى گەشتییارى لە شارۆچکەکە کەوتووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە کەرتى تایبەت دروستى دەکات و هۆتێلیش لەخۆى دەگرێت.

خەلیفان، دەروازەى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانە، چەند شوێنێکى گەشتیارى هەیە، لەوانە چەمى خەلیفان، دۆڵى ئالانە، دۆڵى مەلەکان، بەڵام زیاتر بۆ وەرزى هاوین لەبارن و کەپرى گەشتیارى لە شوێنە گەشتییارییەکان لەو شوێنانە دروستکراون.

پێداچوونەوە – وریا فەتاح

گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ ئەوەندە خۆش دەبێت ناناسرێنەوە

گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ ئەوەندە خۆش دەبێت ناناسرێنەوە