لە گوندی موفتی

پێشمەرگەیەک لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان کارەبا لێیداوە

964+

شۆڕش عەبدوڵلا – هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ لە خازر پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی لەکاتی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان تەزووی کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا.

سەرەتای رووداوەکە وەک دەنگۆ 964 ئەو زانیاریەی پێگەیشت، پێشمەرگەیەک لەکاتی راستکردنەوەی ئەو بۆریەی ئاڵای کوردستانی هەڵگرتووە لەسەر بارگایەکی زێرەڤانی کارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە، بەڵام هەوڵماندا لەرێگەی سەرچاوەی فەرمی ئەوە پشتڕاست بکەینەوە.

لیوا بەهجەت تەیمز بەرپرسی هەواڵگری فەرماندەیی زێرەڤانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، “پێشمەرگەی قارەمانی زێرەڤانی (مجید سعید) لە کاتی ئەرک لە سەنگەری بەرگری دەیویست ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز بکاتەوە لە ئەنجامدا تەزووی کارەبا لێی داو گیانی لەدەستدا”.

964 زانیویەتی ئەو پێشمەرگەیە لە لیوای سێی سەنگەر بووە و بارەگاکەیان لە گوندی موفتی کاکەیی نشین بووە لە میحوەری خازر.

ئاڵای کوردستان لەسەر پەیکەری مامە ریشە لادرا

ئاڵای کوردستان لەسەر پەیکەری مامە ریشە لادرا

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە رۆژی ئاڵای کوردستان؟

بۆچی ئەمڕۆ کراوەتە رۆژی ئاڵای کوردستان؟