10 هاندەر بریندار بوون

لە یاریی شەقڵاوە و ئاکرێ گرژی دروست بوو

964+

ئاکام غەفور

ئەمڕۆ شەممە لە یاریی نێوان ئاکرێ و شەقڵاوە لە خولی نایابی کوردستان گرژی لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانەکە دروست بووە و بە دار و بەرد لێکیان داوە و نزیکەی 10 هاندەری هەردوو یانەکە بریندار بوون.

964 زانیاری لە هەردوو یانەکە وەرگرتووە، لەیانەی شەقڵاوە پێنج هاندەر و لە یانەی ئاکرێ پێنج هاندەری تر بریندارن، بەڵام تەنیا سێ هاندەر براونەتە نەخۆشخانە.

گرژییەکە کاتێک دروست بووە، کە لە خولەکی 80ـی یارییەکە هاندەرێکی یانەی ئاکرێ هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوان و دەبەیەکی ئاوی تێدەگرێت، دواتر گرژییەکە لەناو هاندەرانی هەردوولا پەرە دەستێنێت و دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گرژییەکە چارەسەر کراوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە 964ـی وت، “سێ کەس هێنراونەتە نەخۆشخانەکەمان، دوو کەسیان هاندەری ئاکرێ بوون کەسێکیان هاندەری شەقڵاوە بووە، دوای چارەسەر نێردراونەتەوە ماڵەوە”.

لە گەڕی 21ـی خولی نایابی کوردستان یانەی شەقڵاوە میوانداریی یانەی ئاکرێی کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

یاریی نێوان ئاكرێ و برایه‌تی ئاژاوه‌ی تێكه‌وت و ته‌و...

یاریی نێوان ئاكرێ و برایه‌تی ئاژاوه‌ی تێكه‌وت و ته‌واو نه‌كرا