پەروەردەی شەقڵاوە بڕیاریداوە

ئەو پاسانەی هاتوچۆ بە قوتابیان دەکەن پێویستە کامێرای چاودێریان تێدا بێت

964+

ئاکام غەفور

پەروەردەی قەزای شەقڵاوە بڕیاریداوە ئەو پاسەنەی هاتوچۆ بە قوتابیان دەکەن پێویستە کامێرای چاودێری لەناو پاسەکان دابنێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە پەروەردەی شەقڵاوە ئاگاداری تەواوی ئەو شۆفێرانەی کردوەتەوە کە لە سنووری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی قەزاکە هاتوچۆ بەقوتابیان دەکەن، دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا کامێرای چاودێری لە ناو پاس و مینی پاسەکان ببەستن، هەر کەسێک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

خدر حەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە بە 964ـی وت، “لە ئەمڕۆوە بڕیاردراوە هەموو پاس و مینی پاسەکان کە هاتوچۆ بە قوتابیان دەکەن پێویستە کامێرای چاودێری لە ناو پاسەکانیان ببەستن، کامێراکان دەبێت هاردیان هەبێت بۆ کاتی پێویست بتوانین بەکاری بهێنینەوە، بڕیارەکە تەواوی سنوری پەروەردەی شەقلاوە دەگرێتەوە”.

وتیشی، بڕیارەکە بۆ سەلامەتی قوتابیانە، هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت کە ماوەی هەفتیەک مۆڵەتیان هەیە تاوەکو کامێراکان ببەستن.

لە سنووری پەروەردەی شەقلاوە 275 قوتابخانە هەیە، 45 هەزار قوتابی لە قوتابخانەکانی ئەو سنوورە دەخوێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە یەک رۆژدا شەقڵاوە پێنج رووداوی هاتوچۆی هەبووە

لە یەک رۆژدا شەقڵاوە پێنج رووداوی هاتوچۆی هەبووە