تەنیا رۆژانی هەینی نییە

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار

964+

پێشەوا محەمەد

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار و رۆژانە پێشوازی لە نەخۆش دەکات، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، تا ئێستا 30 نەخۆش لەوێ ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بکرێت.

سەنتەرەکە 10 کارمەنی هەیە لەگەڵ پێنج ئامێری شووشتنەوەی گورچیلە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە 964ـی وت، “سەنتەرەکە رۆژی شەممە 24.2.2024 کەوتووەتەکار و پێنج شووشتنەوەی گورچیلەی ئەنجام داوە.

دەشڵێت، کارمەندەکانی لە رانییە و هەولێر خولیان بینیوە و بە تەواوی بۆ کارکردن لە سەنتەرەکە ئامادە کران پاشان کرایەوە.

لە سەنتەرەکە سەرە بۆ ئەو نەخۆشانە دادەندرێت کە پێویستیان بە چارەسەرە و جگە لە رۆژانی هەینی هەموو رۆژەکانی تری هەفتە سەنتەرەکە کاردەکات.

“ئەو سەنتەرە هیچ پشوو و جەژن و بۆنەیەک نایگرێتەوە، چونکە ئەوان سەرە بۆ نەخۆش دادەنێن و هەر نەخۆشێک سەرەی شووشتنەوەی گورچیلەی کەوتە چ رۆژێکەوە دەبێت راستەوخۆ بۆی ئەنجام بدرێت”، ئەوەش قسەی هاوکار عەلییە.

لەمەودوا تەندروستیی کۆیە دوو رۆژ کوتان ئەنجام دەدات

لەمەودوا تەندروستیی کۆیە دوو رۆژ کوتان ئەنجام دەدات