لە راپەڕین

پۆلیس تۆمەتبارێکی بە دوو دەفتەر و شەش لیرەی زێڕ دەستگیرکرد

964+

فەهمی نەبی

هاوڵاتییەکی دەڤەری راپەڕین کە خاوەنی کۆمپانیایە چووەتە لای پۆلیسی ئەو ناوچەیە و سکاڵای کردووە، وتویەتی بەبەهای دوو دەفتەر دۆلار کەلوپەل لە کۆمپانیاکەی دزراوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد و تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.

دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوێنێ دووشەممە لەلایەن پۆلیسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر ئەنجامدراوە.

مقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی وت، ئەو کەسەی دزیەکەی کردووە سەرووی 18 ساڵە و دانیشتووی دەڤەری پشدەرە، هێشتا نازانرێت پێشینەی تاوانی هەبووە یان نا”.

بەوتەی پۆلیس ئەو تۆمەتبارە لەکاتی جیاواز ئەو کەلوپەلانەی دزیوە و لە بازاڕ بەنرخێکی کەمتر فرۆشتویەتی.

بەوتەی شۆڕش ئیسماعیل، کاتێک پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکردووە 2100 دۆلار و شەش لیرەی زێڕی لابووە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەستپێکردووە.

بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل کەسێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل کەسێک دەستگیرکرا

دوو تۆمەتبارى دزینى ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

دوو تۆمەتبارى دزینى ئۆتۆمبێل دەستگیرکران