لە ساڵێکدا

ڤێتێرنەری گەرمیان دەستیگرتووە بەسەر 12 تۆن گۆشتی سووردا

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی یەک ساڵدا، 12 تۆن گۆشت و سی و جگەری مەڕ و بزن و رەشەوڵاخ لە پشکنینەکانی ڤێتێرنەری گەرمیان دەرنەچوون، بەو هۆیەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و لەنێوبراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 26.2.2024، د.عوسمان جەمال، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، هەموو ئەو ئاژەڵانەی کە گۆشتەکانیان شیاو نەبوون بۆ خواردن ئاژەڵی خۆماڵی بوون و زۆربەی لە سی و جگەر پێکهاتووە.

هەشت سەر ئاژەڵ گۆشتەکەیان رەتکراوەتەوە لەگەڵ دوو تۆن و 643 کیلۆ جگەر و شەش تۆن و 306 کیلۆ سی.

لە ساڵی 2023ـدا، بڕی 44 هەزار و 172 سەر ئاژەڵ لە کوشتارگەکانی کەلار، رزگاری، کفری و پێباز سەربڕدراون کە پێکهاتوون لە 30 هەزار و 385 سەر مەڕ، 11 هەزار و 444 بزن و دوو هەزار و 343 رەشەوڵاخ.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، ساڵی رابردوو بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، هۆبەی تەندروستی ئاژەڵ لە ئیدارەی گەرمیان نزیکەی 10 هەزار گەوڕی ئاژەڵی دەرمانڕێژکردووە و نزیکەی 600 هەزار سەر مەڕ و بزنی شۆردووە.

لە گەرمیان نزیکەی 600 هەزار سەر ئاژەڵ شۆردراون

لە گەرمیان نزیکەی 600 هەزار سەر ئاژەڵ شۆردراون