لە چەند شارێک پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر پلەی سفر

کەشناسی دەڵێت: رەشەبا تا ئێوارە بەردەوام دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

بەشی پێشبینیەکانی کەشناسی رایگەیاندووە، تا ئێوارەی ئەمڕۆ بە تایبەت لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان رەشەبا بەردەوام دەبێت و لەچەند شارێک ئەمشەو پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر پلەی سفر.

ئەمڕۆ دووشەممە رەشەبایەکی بە‌هێز چەند ناوچەیەکی گرتوەتەوە لە چەند شارێک داری بەتەمەنی شکاندوەتەوە.

کەشناسی دەڵێت، ئاراستەی با بەرەو  باکوری خۆرهەڵات دەبێت، لەو شارانەی رەشەبا نایگرێتەوە، خێرایی با مامناوەندە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام ئەو شارانەی رەشەبا دەیگرێتەوە خێرایی با 20 تا 40 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئەو رەشەبا لەگەڵ خۆیدا پلەکانی گەرما چوار تا شەش پلە دادەبەزێنێت.

پێشبنییەکانی کەشناسی بۆ دیاریکردنی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر: 13
سلێمانی: 9
دهۆک: 12
زاخۆ: 13
هەڵەبجە: ٩
کەرکوک: 16
سۆران: 8
حاجی ئۆمەران: 4-
گەرمیان: 14