بەیانی ئەمڕۆ
خاوه‌ن زه‌ویه قه‌ره‌بووه‌كانى كشتو‌كاڵى له‌هه‌ولێر گردبوونه‌وه
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
زیاتر له 50 خاوه‌ن زه‌وی كشتوكاڵ كه پێشتر قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن كارتى زه‌ویه‌كانیان بۆ بكرێته سه‌نه‌د.
زه‌ویه‌كان كه‌توونه‌ته سنووره‌كانى عه‌نكاوه، گردجوتیار، گه‌ڕه‌سۆر، گه‌زنه و باغولمناره.
یه‌كێك له خاوه‌ن زه‌وییه‌كان به 964ـى وت، وه‌كو پێویست كاره‌كانیان بۆ رایی ناكه‌ن و كێشه‌یان بۆ مامه‌ڵه‌كانیان دروستكردووه.
وتیشی “هه‌موو رێكاره‌كانى ئه‌و زه‌ویانه‌مان به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه، ته‌نیا ئێستا بۆ كردنیان به سه‌نه‌د كێشه‌یان بۆ دروستكردووین”.
له‌به‌رامبه‌ردا هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌بەرى گشتى کشتوكاڵى هه‌ولێر به 964 ـى وت، ئه‌وان ته‌نیا پێداچوونه‌وه به دۆسییه‌كانى ئه‌و زه‌ویانه ده‌كه‌ن و هیچ كێشه‌و گرفتێكیان بۆ دروست نه‌کراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن