یاریگاکەشى تێکدان

رەشەباکەى ئەمڕۆ بنارى قەندیلى بێ کارەبا کرد

964+

وریا فەتاح

رەشەبا بەهێزەکەى ئەمڕۆ، یاریگەی بنارى قەندیلى تێکدا و کارەباى گوندەکانیشى بڕى.

سامان کاسکانى، ئەنجومەنى گوندى کاسکانى بنارى قەندیل، وێنە و ڤیدیۆى زیانەکانى رەشەباکەى ئەمڕۆى بۆ 964 ناردووە و دەردەکەوێت، چەندین دار لە بنڕا هەڵکەنراون و بەشى پێشەوەى مزگەوتى کاسکانیش زیانى پێگەیشتووە.

ئەنجومەنى گوندەکە بە 964ـى وت،”رەشەباکە زۆر بەهێز بووە، بەهۆى کەوتنى چەند دارێک بەسەر وایەرەکانى کارەبادا بۆ ماوەى زیاتر لە 10 کاتژمێر کارەباى گوندەکانى بنارى بڕدراوە”.

ئەو باسى لەوە کرد، یاریگەى بنارى قەندیل زیانى زۆرى پێگەیشتووە و ستوونى گۆڵەکان و ستونى کارەبا و رووناککەرەوەکان کەوتوون، جگە لەوەش ژمارەیەکى زۆر دارى گەورەى گوێز و سپى دار شکاون.

گوندى کەسکان دەکەوێتە بنارى قەندیل، لە رووى ئیدارییەوە سەر بە ناحیەى سەنگەسەرە لە قەزاى پشدەر.

رەشەبا پێنج ستوونی کارەبای گوندی گوڵانی خست

رەشەبا پێنج ستوونی کارەبای گوندی گوڵانی خست