"هەرێمی کوردستان ناوازەیە"
ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان: 360 پلە پشتیوانتان دەبین
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمریکای کرد، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و پرسی پەویوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێم تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “پشتیوانیمان لە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 360 پله به‌رده‌وام ده‌بێت”.
دەشڵێت، “هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ئه‌مه‌ریكا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه”.
رۆژی 24ـی شوبات بە بانگهێشتێکی فەرمی مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێک کە لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم پێکهاتوون گەیشتنە واشنتن.
لە سەردانەکەیدا جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام بدات.
