رێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە

ریال مه‌درید ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤز ده‌باته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی ریال مه‌درید دوای مسۆگه‌ركردنی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ، كار بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌لفۆنزۆ ده‌یڤزی به‌رگریكاری بایرن میونشن ده‌كات.
رۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ریال مەدرید رێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ ئەلفۆنزۆ دەیڤسی کەنەدی، یاریزانی یانەی بایرن میونشن كردووه‌، بۆ ئەوەی لە میرکاتۆی هاوینەی داهاتوودا پەیوەندی بە ریزەکانی مێرێنگییەوە بکات.
بە گوێرەی سه‌رچاوه‌كه‌، یانه‌ی شاهانە دەست بە دانوستان لەگەڵ بایرن دەکات، هەر لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستكردن لەگەڵ کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری فەڕەنسی.
چه‌ند ساڵێكه‌ دەیڤیز 23 ساڵان بووەته‌ جێگەی سەرسامی کارگێڕیی یانەی ریال مه‌درید، یاریزانه‌كه‌ش ئه‌م وه‌رزه‌ رایگه‌یاندووه‌ گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێ ناکاتەوە، ئاره‌زووشی بۆ یاریكردن بۆ ریال مه‌درید ده‌ربرٍیوه‌.
له‌ دواكۆبوونه‌وه‌ی بریكاری یاریزانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بایرن، به‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ ده‌یڤز گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه‌، كه‌ له‌ هاوینی 2025 كۆتایی دێت.
ئیداره‌ی بایرن ئاقڵانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ ده‌كات، كه‌ نرخی له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌دا ده‌گاته‌ 70 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌وانیش 50 ملیۆن یۆرۆ داوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، ریال مه‌درید ده‌توانێت 35 ملیۆن یۆرۆ بخاته‌ڕوو.

دەیڤز لە ساڵی 2019 لە یانەی ڤانکۆڤەری کەنەداوه‌ بە بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرنەوە کرد، لەو کاتەوە تا ئێستا 180 یاری بۆ تیپه‌كه‌ ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 28 ئەسیستیشی کردووە.
ئەو یاریزانە 5 جار نازناوی خولی ئەڵمانیا، دوو جار جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا، جگە لە نازناوی چامپیۆنزلیگ و جامی جیهانی یانەکان و جامی سوپەری ئەوروپا.

ریال مەدرید لە سێیەم گرێبەست نزیکدەبێتەوە

ریال مەدرید لە سێیەم گرێبەست نزیکدەبێتەوە