ئەمشەو

کۆڵبەرێک بە تەقەى راستەوخۆ کوژرا

964+

وریا فەتاح

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ بڵاوى کردەوە، ئەمشەو کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی سوپاى پاسداران کوژراوە.

بە پێى راپۆرتى رێکخراوەکە، ئەمشەو کۆڵبەرێکى کورد بە ناوى سەید جەعفەر فەرەجی، خەڵکی گوندی دەورە قەڵای شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

کۆڵبەرە کوژراوەکە تەمەنى 42 ساڵە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە رێکخراوی هەنگاوی وتووە، تەرمی ئەم کۆڵبەرە ئەمشەو بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.

بەپێى ئامارەکانى هەنگاو، لەماوەى ساڵى 2023دا، 22 کۆڵبەر لە سنوورەکانى شارى بانە کوژراون و 116 کۆڵبەرى دیکەش بریندار بوون.

بەم رۆژى هەینییە دوو کۆڵبەر بریندارکران

بەم رۆژى هەینییە دوو کۆڵبەر بریندارکران