بەیانى دەکرێتەوە؟

رەشەبا مەرزى کێلێى داخستووە

964+

وریا فەتاح

بەهۆى ئەو رەشەبا بەهێز و سەرماوسۆڵەى سنوورەکەى گرتووەتەوە، ئەمڕۆ مەرزى کێلێ بە رووى گەشتیاران و هاتوچۆى بازرگانیدا داخرا.

جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت، “داخستنى مەرزەکە بەهۆى ئەو سەرماوسۆڵە و رەشەبا بەهێزەیە، کە سنوورى مەرزەکەى گرتووەتەوە، هەرچەندە ئێمە ئەمڕۆ ئامادەبووین، بەڵام لە دیوى ئێرانەوە مەرزەکە داخرا و هاتوچۆ تێیدا وەستا”.

باسى لەوەش کرد، کارمەندانى ئێران دەرگاکانیان داخستوون، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ناتوانن پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکان بکەن و رەشەبا بەفرەکەى بەرەو گۆڕەپانى مەرزەکە راکێشاوە.

لە بارەى ئەوەى سبەینێ مەرزەکە بە رووى هاتوچۆى بازرگانى و گەشتیاراندا دەکرێتەوە، جەوهەر رەسوڵ وتى، “جارێ نازانین، ئەگەر رەشەباکە ئاوا بەهێز بێت، زەحمەتە بتوانین مەرزەکە بکەینەوە، تەنانەت پەیوەندیمان بە دیوى ئێرانیشەوە کردووە و ئەوانیش وتوویانە ئەگەر دۆخەکە ئاوابێت، ناتوانین کار بکەین”.

مەرزی کێلێ دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی قەزای پشدەر لە دەڤەری راپەڕین و لەودیوەشەوە لە سنووری شاری سەردەشتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژئاوای ئێران.

ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە مەرزی کێلێ وەستاوە

ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە مەرزی کێلێ وەستاوە