فەخری کەریم.
ئەمشەو دەرکەوت
فه‌خری كه‌ریم: ئه‌گه‌ر بشمكوژن سێبه‌ره‌كه‌م به‌دوایان ده‌كه‌وێت
964+ به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سىه‌رۆكی ده‌زگای رۆشنبیریی ئه‌لمه‌دا له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا دوای هه‌وڵی تیرۆركردنی له به‌غدا، رایگه‌یاند باكی به كوشتنی نییه و وتی “ئه‌گه‌ر بشمكوژن، سێبه‌ره‌كه‌م به‌دوایان ده‌كه‌وێت”.
فه‌خری كه‌ریم ئه‌مشه‌و له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه، كه 964 بینیویه‌تی، وتی، “ره‌نگه بتوانن ونم بكه‌ن، به‌ڵام به‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان لێكردم ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر بشمكوژن سێبه‌ره‌كه‌م هه‌ر به‌دواتان ده‌كه‌وێت”.
وتیشی، كپكردن و كۆنتڕۆڵكردنی ئیراده‌ی عێراقییه‌كان له لایه‌ن سه‌ختترین رژێمه‌كانیشه‌وه سه‌رناگرێت.
شه‌وی 23ی ئه‌م مانگه فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌لمه‌دا له به‌غدا له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی درایه به‌ر ده‌ستدرێژی گولـله.